خۆتان بۆ بارانی بەلێزمە حازر بکەن و کەشەکەش تەواو ساردی دەکات
کەشوهەوا
بارانبارین بەردەوامە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشەکە تا بڵێی باراناوی و تەڕە کەشناسیش پێشبینی دەکات ئاسمان هەور و کاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەروەها لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت و ئەم شەپۆلە بە درێژایی ئەمڕۆ کاریگەری دەمێنێتەوە.
هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرماشە تا دوو پلەیەک نزمتر دەبێتەوە و کاریگەرییەکەشی تا سبەینی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 9.12.2025
خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / لەگۆڕاندایە.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 12پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی