لە سلێمانی

تیمی پاککردنەوە ئاوەڕۆکان هەر خەریکن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تیمەکانی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان لە سلێمانی بەردەوامن لە پاککردنەوە و بەردانی مەنهۆڵی سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت.

مەحمود محەمەد بەرپرسی ئاوەڕۆکانی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، زۆرێک لە کارمەدەکانیان 36 کاتژمێرە نەخەوتوون و لە ئەرکدان تەنیا لەبەر ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست نەبێت.

وتیشی، ئەوان لە مانگی نۆوە پلانی خۆیان داناوە و دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان لە هەرشوێنێکیش ئاستەنگ دروست بووبێت بە زوویی چارەسەریان کردووە.

کارمەندەکان هەر خەریکن بەڵام ئەوەی کەمێک بەلایانەوە ناخۆشە لەسەر شەقامەکان هەدێک ئۆتۆمبێل خێراییەکەیان کەم ناکەنەوە و ئاو دەکەن بە کارمەندەکاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە 41 شارەوانی دهۆک دەست بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆ...

لە 41 شارەوانی دهۆک دەست بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان کرا