"ران و چەوری قەل خواستی زۆری لەسەرە"

سەرماکە گەیشت و بازاڕی قەل و قاز گەرمە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لەگەڵ ئەم شەپۆلی بارانبارینە سەرماکەش گەیشت، ئیدی ئەم جەوە ماڵی خواردنی چەور و بەلەزەتە و چێشتخانەکانیش بۆ خواردنی قەل و قاز بەرناکەون.

کریشما جەلال چێشتلێنەر و شێفێکی دەستاوخۆشی یەکێک لە چێشتخانەکانی سلێمانییە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بازاڕمان گەرمە و نەگەیشتینە نیوەڕۆ گۆشتی قازمان نەما، دەبێ دووبارە لێی بنێینەوە”.

بەقسەی ئەو شێفە، گۆشتی قەلی نێر خۆش دەردەچێ بەو مەرجەی دوو بۆ سێ رۆژ لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت، ران و چەوری قەلیش لە هەموو بەشەکانی دیکەی بەتامترە و خواستی زۆری لەسەرە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

قەل و قاز و مریشکەکانى گۆپتەپە نەهاتیانە

قەل و قاز و مریشکەکانى گۆپتەپە نەهاتیانە

بازاڕی قەل و قاز و پەلەوەری کوردی گەرمە و لەگەڵ کەش سار...

بازاڕی قەل و قاز و پەلەوەری کوردی گەرمە و لەگەڵ کەش ساردی نرخیان بەرز دەبێتەوە