دیمەنى بارانبارین
جیاوازیی بارانی ئەمساڵ و پار
لە دهۆک سێ هێندەی پار باریوە و هەڵەبجە پاشەکشەی گەورەی کردووە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، بەشی پێشبینی، ئاماری بەراوردکاریی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی تا بەروارى 8.12.2025، داتاکان جیاوازییەکی گەورە لە نێوان پارێزگاکان دەخەنەڕوو.
دهۆک لە پێشەنگدایە
بەپێی ئامارەکە، پارێزگای دهۆک گەورەترین بازدانی تۆمارکردووە، ساڵی پار تا ئەم کاتە تەنیا 27.6 ملم بارانی لێ باریبوو، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 98.8 ملم، واتە بە بڕی 71.2 ملم زیاتر لە ساڵی ڕابردوو باریوە.
هەڵەبجە و سلێمانی لە پاشەکشەدان
بە پێچەوانەی دهۆک، پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین کەمبوونەوەی تۆمارکردووە، ساڵی پار تا ئەم کاتە 204.8 ملم بارانی لێ باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 64.9 ملم باریوە، واتە 139.9 ملم کەمتر لە پار.
سلێمانیش بە هەمان شێوە، بڕی 70.7 ملم کەمتر لە ساڵی پار بارانی لێ باریوە.
وردەکاریی جیاوازییەکان بەمجۆرەیە:
1. دهۆک:
o ئەمساڵ: 98.8 ملم
o ساڵی پار: 27.6 ملم
o جیاوازی: 71.2 ملم زیادی کردووە.
2. هەولێر:
o ئەمساڵ: 33.5 ملم
o ساڵی پار: 32 ملم
o جیاوازی: 1.5 ملم زیادی کردووە.
3. سلێمانی:
o ئەمساڵ: 74.6 ملم
o ساڵی پار: 145.3 ملم
o جیاوازی: 70.7 ملم کەمی کردووە.
4. هەڵەبجە:
o ئەمساڵ: 64.9 ملم
o ساڵی پار: 204.8 ملم
o جیاوازی: 139.9 ملم کەمی کردووە.
5. کەرکوک:
o ئەمساڵ: 13 ملم
o ساڵی پار: 70.4 ملم
o جیاوازی: 57.4 ملم کەمی کردووە.