شەمۆ خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش کرا – وێنە؛ پارێزگای هەولێر
"خزمەتێکی زۆری بە هونەر کردووە"
شەمۆ خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش کرا
964+
شۆڕش قادری
هونەرمەندی دیاری کوردستان ئەیام ئەکرەم کە بە شەمۆ ناسراوە، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش کرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 و لە رێوڕەسمێكدا سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەولێر، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیوەتە هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر و كوردستان ئەیام ئەکرەم.
لە رێوڕەسمەكەدا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، رۆڵ و کاریگەرى ئەو هونەرمەندەی لەناو هونەرى شانۆ و دراماى کوردی بەرز نرخاندووە و رایگەیاندووە، خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە هونەرەکەی کردووە.
ئەیام ئەکرەم ناسراو بە “شەمۆ” لە ساڵی 1964 لە گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لەدایكبووە، ئەکتەرێکی کۆمێدیای کوردییە، لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا دەستی بەکاری ھونەری کردووە و لە ساڵی 1988 پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە شاری موسڵ تەواو کردووە، تا ئێستاش لە چەندین بەرھەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەفزیۆنی رۆڵی گێڕاوە.