دهۆک پێشەنگە
لە باران باریندا؛ شیلادزێ زۆرترین و کەرکوک کەمترینى لێ باریوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە (لە کاتژمێر 9ـى بەیانی دوێنێ تا 9ـى بەیانی ئەمڕۆ 8/12/2025). بەپێی داتاکان شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێری گرتووەتەوە.
بەرزترین و نزمترین بڕ:
زۆرترین بڕی باران: لە شارەدێی شێلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 124 ملم.
کەمترین بڕی باران: لە سەنتەری شاری کەرکوک تۆمارکراوە کە تەنیا 2 ملم بووە.
وردەکاریی بارانبارین لەسەر ئاستی پارێزگاکان:
1. پارێزگای دهۆک:
پشکی شێری بارانبارین بەر ئەم پارێزگایە کەوتووە:
شێلادزێ: 124 ملم (زۆرترین لەسەر ئاستی هەرێم).
کانی ماسێ: 86 ملم.
دینارتە: 70.5 ملم.
سەرسەنگ: 68.5 ملم.
سەنتەری دهۆک: 28.8 ملم.
2. پارێزگای هەولێر:
لە ناوچە شاخاوییەکان بارانێکی زۆر باریوە:
مێرگەسۆر: 85 ملم.
بارزان: 57.4 ملم.
سیدەکان: 53.5 ملم.
سۆران: 39 ملم.
سەنتەری هەولێر: 16.4 ملم.
3. پارێزگای سلێمانی:
ڕێژەکان لە ناوچەکان جیاواز بوون:
یاخسەمەر: 52.7 ملم.
حاجیاوا: 51.1 ملم.
چوارقوڕنە و سەرکەپکان: 45 ملم.
سەنتەری سلێمانی: 15.8 ملم.
4. پارێزگای هەڵەبجە:
رێژەی بارانبارین مامناوەند بووە:
بیارە: 31 ملم.
تەوێڵە: 23.6 ملم.
سیروان: 21.6 ملم.
سەنتەری هەڵەبجە: 18.5 ملم.
5. پارێزگای کەرکوک و گەرمیان:
بەراورد بە ناوچەکانی تر کەمترین ڕێژەی تێدا باریوە:
مەیدان: 37.4 ملم.
تەکیەی جەباری: 23.8 ملم.
کەلار: 16.6 ملم.
کفری: 4 ملم.
سەنتەری کەرکوک: 2 ملم.
ئەم شەپۆلە کە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەنداوەکان، بەتایبەت لە سنووری دهۆک و باکووری هەولێر.