مۆری ساختەکراوی شێرپەنجە
لە نێوان عێراق و ئوردن
250 مۆری ساختەی شێرپەنجە دەستی بەسەرداگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سنووری نێوان عێراق و ئوردن دەست بەسەر نزیکەی 250 مۆری ساختەدا گیرا، کە بۆ دەرمانی شێرپەنجە و دڵ و زەخت بەکاردێن و مەترسیی گەورە بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکان دروست دەکەن.
شۆفێرەکەی هیچ بەڵگەیەکی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی پێ نەبووە.
عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی فەرمیی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تیمەکانیان لە دەروازەی ترێبیل دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی 250 مۆری ساختەدا.
مۆرە ساختەکان تایبەت بوون بە دەرمانەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە، دڵ و زەخت، دەستبەسەرداگرتنەکە لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلێکدا بووە، کە شۆفێرەکەی هیچ بەڵگەیەکی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی پێ نەبووەە،قەیسی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم مۆرانە لۆگۆی کۆمپانیا بیانییەکانیان بەسەرەوە بووە و بۆ بەکارهێنانی لەسەر دەرمانی دروستکراوی ناوخۆیی ئامادە کرابوون.