هەلی کاری بۆ دەیان گەنج رەخساندووە

فیرۆزە؛ ئەو خانمەی لە بەرزایی 25 مەترەوە جامی باڵەخانەکان پاک دەکاتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

فیرۆزە، خانمێکی دانیشتووی سلێمانییە و خاوەنی گروپێکی پاککردنەوەیە بەناوی “فیرۆزە گروپ”، ئەو وەک خانمێکی رچەشکێن جیاواز لە زۆربەی ژنانی دیکە، خۆی سەرپەرشتی و ئەنجامدانی مەترسیدارترین بەشی کارەکەی دەکات کە شۆردنی رووکاری دەرەوەی باڵەخانە بەرزەکانە.

فیرۆزە لە بەرزایی زیاتر لە 25 مەترەوە و لەناو سەلەی بەرزکەرەوەکانەوە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “سەرەتا ترس هەیە بەڵام کە دەست بە کارەکە دەکەیت دەبێت بوێر بیت”.

باس لەوەش دەکات، جگە لە مەترسی بەربوونەوە، مەترسی تەزووی کارەباش یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەمیان، بەڵام بە بەکارهێنانی کەرەستەی سەلامەتی و مادەی تایبەت، کە تەنیا ماسيحەکەی دەستی زیاتر لە 200 دۆلارە کارەکەی بە وردی ئەنجام دەدات.

روونیشیکردەوە، کە ئامانجی تەنیا قازانجی مادی نییە، بەڵکو دەیەوێت بیسەلمێنێت خانمان دەتوانن هەموو کارێک بکەن و شانازی دەکات کە رۆژانە بژێوی نزیکەی 25 خێزان لە رێگەی کارمەندەکانییەوە دابین دەکات.

فیرۆزە دەڵێت، “لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانییەوە لەخەو هەڵدەستم و تا درەنگانی شەو کار دەکەم، وەک خوشک و برا لەگەڵ کارمەندەکانم مامەڵە دەکەم و ئەگەر خاوەن کارەکەش پارەی پێنەدام، من لە گیرفانی خۆم مافی کرێکارەکانم دەدەم.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز تاقید...

گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز تاقیدەکاتەوە