"هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە"

ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا و هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

شەوی رابردوو لە کەلار پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە ئەندامی نێرینەی بڕا و دواتر گەیەنداریە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بەڵام لەوێ نەتوانرا چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

لە ئێستادا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرێت، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە و کاتژمێر 9 هێنراوەتە دەرەوە و تا ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”.

ئاماژەی بەوشکرد، هێشتا نازانرێت کە ئاخۆ ئەو نەشتەرگەرییە سەرکەوتوو دەبێت یان نە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی نەشتەرگەری ...

بەڕێوەبەری تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەکرێت