رێنماییان پێدرا
نهخۆشخانهى تهقتهق منداڵانى قهزاكهى فێری ددان شووشتن دهكات
964+
فەرهاد حەسەن
نهخۆشخانهى گشتیی تهقتهق دەستی بە هەڵمەتێک کردووە بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی قەزاکەی و بۆ ئەم مەبەستەش فێریان دەکات، کە چۆن بتوانن لە رێگەی ددان شووشتنەوە تەندروستیان بپارێزن.
نەخۆشخانەکە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازیان لە قوتابیانی قوتابخانەی زێوەر کردووە بە مەبەستی هاندانیان بۆ ددان شووشتن.
ئاماژە بەوەش کراوە، چالاکییەکی کرداریی بۆ قوتابییەکان ئەنجامدرا، کە لەلایەن دکتۆر مستەفا، پزیشکی ددان رێنماییان وەرگرت لەسەر چۆنیەتی و گرنگی ددان شووشتن.