لە کەلار

 سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران 

964+

توانا نەقی

لەلایەن نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی گەرمیانەوە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەلار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.12.2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی 1.12.2025 لەشاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  توانیوشیانە دەستبگرن بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و 300 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و 3000 دەنک حەبی هۆشبەر.

تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە راپەڕین دەستگیر کران

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە راپەڕین دەستگیر کران