کەرکوک
باندێک لەسەر دزیکردن لە ماڵێكی مەسیحی دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کەرکوک باندێکیان لەسەر دزیکردن لە ماڵێکی مەسیحی دەستگیر کرد.
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن، کە ماڵی ژنێکی بەساڵاچووی مەسیحییان دزیوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، باندەکە دوای دزیکردنەکە لە کەرکوک هەڵاتوون و لە پارێزگای نەینەوا دۆزیویاننەتەوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
تۆمەتبارەکان ئێستا بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.