"داب و نەریت و ئایین بپارێزن"

خانمی یەکەمی ئێزدییان داوادەکات قوتابخانە ئایینی لە گوندەکانیان دروستبکرێن

964+

فەرهاد حەسەن

خانمی یەکەمی ئێزدییان، داوادەکات قوتابخانە لە تەواوی گوند و کەمەڵگەکانی ئێزدی نشین دروستبکرێن بۆ ئەوەی لەرووی پەروەردە و فێرکردنەوە کێشە و گرفت لە سنوورەکەیان نەمێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، مه‌يان خێرى به‌گ هاوسەری میری ئێزدییان لە ناحیەی باشیک سەردانی قوتابخانەی بەحزانێی ئایینی کردووە و بە تێبینی کردنی لە هەبوونی کێشە و گرفتەکان ئەم دواکارییەی خستووەتەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوێک کە خانمی یەکەمی ئێزدییان بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی کەرتی پەروەردە سەردانی ئەم قوتابخانەیەی کردووە و داواشی لە دایک و باوکی قوتابیان کردووە زیاتر هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ پاراستنی ئایین، کلتوور و داب و نەریتی خۆیان.

داواشی کردووە لە شێوەی قوتابخانەکەی بەحزانێ قوتابخانەی دیکە لە گوند و کۆمەڵگە ئێزدی نشینەکان دروستبکرێت.

قوتابخانەکەی بەحزانێ ماوەی پێنج ساڵە دروستکراوە مامۆستای خۆبەخشی هەیە ساڵانە لە سەرەتای مانگی حوزەیران تاوەکو مانگی ئەیلوول قوتابی وەردەگرێت و ئەو وانەنەی پێیان دەدرێت هەمووی وانەی ئایینی ئێزدیین.

لە شوێنی دارە پیرۆزەکەی ئێزدیەکان نۆ داری زەیتوون چێند...

لە شوێنی دارە پیرۆزەکەی ئێزدیەکان نۆ داری زەیتوون چێندرانەوە

هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن لە کەسوکار...

هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن لە کەسوکاری ئێزدییەکان بەڕێوەدەچێت