"رۆژگارێکمان تێپەڕاند کەم کەس هەیە هەستى پێبکات"

دواى تەواوکردنى ئینگلیزى پەرستاریشى تەواو کرد

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دەرچوویەکى بەشى پەرستارى لە رۆژى دەرچونیدا دڵخۆشى خۆى دەردەبڕێت و دەڵێت:”رۆژگارێکمان تێپەڕاند کەم کەس هەیە هەستى پێبکات”.

ژینۆ عەبدولرەحمان، پێشتر بڕوانامەى بەشى ئینگلیزى تەواو کردووە، بەڵام خواستى بۆ بەشى پەرستارى هەبووە و دواتر ئەو بەشەى خوێندووە و ئەمڕۆش دووەم بڕوانامەى خستە سەر دەستکەوتەکانى.

ژینۆ بە 964ـى وت،”حەزو خولیام بۆ خوێندن زۆرە، ماوەیەک پشوو دەدەم و دواتر دەست بە خوێندنى ماستەر و دواتریش دکتۆر دەکەم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

98 لە دڵى سروشت دا؛ چیرۆکى سەرکەوتنى قوتابییەکى پۆلى 12

98 لە دڵى سروشت دا؛ چیرۆکى سەرکەوتنى قوتابییەکى پۆلى 12