پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

بارانبارین دەستپێدەکات و هەموو کوردستان دەگرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

خۆتان بۆ بارانبارینی باش ئامادە بکەن، ئەمڕۆ لە کوێستانەکان دەستپێدەکات و سبەی هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 6.12.2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، سەرەتا بارانبارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و دواتر هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

باران دەنگى نییە؛ ئەم دوو رۆژەش بەتەما مەبن

باران دەنگى نییە؛ ئەم دوو رۆژەش بەتەما مەبن

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت