لەبن 64 دۆلارە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەکەی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 64 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 6.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 75 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.77٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 60 دۆلار و 0.8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.69٪ بەرزبووەتەوە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.

نرخی نەوت كەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت كەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی