لە گەرمیان

تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

وەرزی کێڵانی زەوییە و رووداوەکانی تراکتۆر دەستیان پێکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر لە سنووری کەلار گەنجێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و گیانی لەدەستدا، کە ئەمە دووەم رووداوی هاوشێوەیە لەمڕۆدا روویدابێت.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی مێردمنداڵێکییان بۆ هێندراوە کە لە گوندی “مەلا سڵێمان”ـی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، لە کاتی زەوی کێڵاندا تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، مێردمندالەکە تەمەنی 16 ساڵە و لە نەتەوەی عەرەبە، ئێستاش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ئەمە تاکە رووداوی لەم شێوەیە نەبوو لەمڕۆدا، بەیانیی ئەمڕۆش لە گوندی “تەڕەماری سەروو” لە سنووری پیرەمەگروون، هاوڵاتییەکی دیکە، کە تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵیدا دەبوو، لەکاتی زەوی کێڵاندا تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پیاوێک تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

پیاوێک تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا