لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا

دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریداربوون

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیادا، لەسەر رێگای گشتی کەرکوک – بەغدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانی سەڵاحەین بە964ـی وت،” روداوی یەکەم لەناوچەی”سەفڕە” روویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای سۆرینتۆ، بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە دوو سەرنشین کە یەکێکیان پیاوێکی بەتەمەنە و ئەوەی دیکەشیان منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانە لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداو چوار سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، رووداوی دووەم لەنزیک “بەنزینخانەی زەواری” لەسنوری باشووری خورماتوو روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “کامری” بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بەشۆستەی شەقامەدا کێشاوە، بەهۆیەوە ژن و پیاوێک کە هەردوو هاوسەری یەکدین برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون