پارەی عێراقی
بەپێی شەفافیەت
لەیەک هەفتەدا نزیکەی 15 ملیار دینار داهات کەمی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە 11 ملیار و 803 ملیۆن دینار بووە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی هەفتانەی سلێمانی نزیکەی 15 ملیار دینار کەمی کردووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە.
بەشێوەیەك بڕی 11 ملیار و 803 ملیۆن و 514 هەزار دینار بووە، هەروەها 78%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22% داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە داهاتی هەفتەی رابردووتری سلێمانی 26 ملیار و 649 ملیۆن و 231 هەزار و 661 دینار بوو.
رۆژی 15.12.2022 پڕۆژەی شەفافییەت دامەزرێندرا، کە داهات و خەرجی تێدا جێگیردەکرێ، ئێستا رۆژانە دەتوانرێ سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتەکە ببینرێ.