لە هەر 10 نەخۆشێک کە ماونەتەوە، هەشتیان بۆ جوانکاری بووە
لە مانگێکدا 96 نەشتەرگەریی “گەورە” لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی ئەنجامدراوە
964+
ژێوار خدر
مانگی رابردوو فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانکاریی سلێمانی هەبووە، بە جۆرێک لە مانگەکەدا، 96 نەشتەرگەری ئەنجامدراون کە سێ دانەیان لە جۆری “سەروو گەورە” و ئەوانی دیکەش هەموویان “گەورە” بوون.
تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئامارەکە ، لە 1.11.2025 بۆ 30.11.2025، 115 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە داخڵکراون و ماونەتەوە، بەڵام پشکی شێر بەر بەشی جوانکاری کەوتووە کە 95 نەخۆش بوون، لە بەرامبەردا تەنیا 20 نەخۆش لە بەشی سووتاوی خەوێندراون.
دەشڵیت، نەخۆشخانەکە کە لەو مانگەدا پێشوازیی لە هەزار و 364 سەردانیکەر کردووە، جگە لە چارەسەری بەپەلە و سووتاوی، بەشێکی گەورەی بۆ راوێژکاری و چارەسەری سروشتی تەرخان کردووە، بەجۆرێک 874 کەس بۆ بەشی راوێژکاری چوون و 274 کەسیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری سروشتی (Physiotherapy) سەردانیان کردووە.