ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

باران دەنگى نییە؛ ئەم دوو رۆژەش بەتەما مەبن

964+

وریا فەتاح

باران لە ئاسمان و زەوى هەرێم تۆراوە و ئەم دوو رۆژەش نابارێت، تەنیا ئاسمان نیچمە هەور دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025، ئاسمان پەڵە هەور و هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى دوێنێ دەبێت.

لەبارەى کەشى سبەینێ هەینى، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت، بەڵام بارانى تێدا نییە و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

بارانبارین کۆتایی دێت و جەوەکە ساردتر دەبێت

بارانبارین کۆتایی دێت و جەوەکە ساردتر دەبێت