ژنانی شارەدارییەكانی باكووری كوردستان لە هەولێرن
ئەجێندایان چییە؟
ژنانی شارەدارییەكانی باكووری كوردستان لە هەولێرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژمارەیەك لە ژنانی شارەدارییەكانی “شارەوانی”ی شارەكانی باكووری كوردستان گەیشتنە هەولێر و دەیانەوێت لەگەڵ ژنانی كوردستان ئاشنایەتیی پەیدا بكەن و سەردانی دامودەزگاكانی حكومەت بكەن.
شاندەكە ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025 گەیشتنە هەولێر و پێكهاتوون لە ژنانی شاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د، نوسه‌یبین و روحای باكووری كوردستان، كه به یاوه‌ری بۆردی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سه‌ردانی دیوانی پارێزگایان كردبوو.
لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا هاتوە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی لە شاندەكە كردووە و دڵخۆشی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی شاندەكە دەربڕیوە.
“ژنانی شاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان، ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پارێزگار خستەڕوو، كه وێرای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه جڤاكییه‌كانیان، هاوكات دەیانەوێت ئاشنای رۆڵی ژنانی پێشەنگی باشووری كوردستان بن لە له شاره‌وانی و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” ، لە راگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێردا هاتووە.