دانا غاز لە روونکردنەوەیەکدا

“دەنگۆکەی ئەلمۆنیتۆر بە تەواوی هەڵە و بێ بنەمایە”

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو هەواڵانەى بە ناوى محەممەد شیاع سودانییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە داوا لەئێمە دەکات بەهەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر ڕابگرین، دوورن لە ڕاستیەوە، بەپێچەوانەو سوودانى پشتیوانى  بەرهەمهێنانی غاز دەکات.

کۆمپانیای دانەغاز ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆر سەبارەت بە داواکاری راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە رەتدەکاتەوە. کۆمپانیاکە جەختدەکاتەوە کە حکومەتی عێراق خوازیاری دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانە بە زووترین کات.

دوێنی دووشەممە، ماڵپەڕى مۆنیتەری ئەمریكی لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە، سودانی فەرمانی بە كۆمپانیای دانەغاز كردووە تاوەكو لیژنەی لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو دەكات بەرهەمهێنانی غازی سروشتی رابگرێت.

کۆمپانیای دانەغاز ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردووەتەوە، گوایە نوسینگەی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای لە کۆمپانیاکە کردبێت بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر رابگرێت، “بە تەواوی هەڵە و بێ بنەمایە”.

کۆمپانیاکە دەڵێ، سودانی بە روونی پشتگیری خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بە زووترین کات دەربڕیوە، دانەغاز سوپاسی سەرۆک وەزیران و نوسینگەکەی و بەرپرسانی تری عێراقی کرد بۆ پاڵپشتی و وەڵامدانەوە خێراکەیان.

شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەى هەفتەى رابردوو، لە کاتژمێر 11:27 خولەکى شەو، هێرشکرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر و خەزانى سەرەکى هەڵگرتنى غاز بە ئامانجگیرا و تەقێندرایەوە.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى تایبەت لە کێڵگەى کۆرمۆر، بەرهەمهێنانەوەى غاز لە (کەى ئێم 400)، دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام تائێستا لە (کەى ئێم 250)، بەرهەمهێنان، دەستى پێنەکردووەتەوە.

بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر دەستیپێکردەوە

بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر دەستیپێکردەوە