ریکلام بکەو یەک فلس مەدە
خزمەتگوزاری 964 بازاڕ بۆ ریکلامی خۆڕایی
تۆڕی 964 خزمەتگوزاری 964 بازاڕ رادەگەیەنێت، دەبێتە بەشێکی تایبەت لەناو ئەپڵیکەیشنی 964 و خەڵکی لە رێیەوە دەتوانن بە خۆڕایی ریکلام بۆ پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانیان بکەن، بۆ نموونە دوکان و دەستگێڕ، کۆمپانیای بچووک، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
هەر کەس ئارەزووی هەبێت دەتوانێت بەخۆڕایی ریکلامەکەی بڵاوبکاتەوە و بگاتە دەست خەڵکێکی زۆر.
ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە دنیابینی 964 بۆ پاڵپشتی ئابووری ناوخۆو بۆ سەرپێخستنی پرۆژە بچووکەکانە، هەر لە رێیەوە رۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی چالاکتر دەکرێت و رووبەرێکی کراوەی خۆ ناساندن و خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییان پێ دەدرێت.
دەتوانیت چی بڵاو بکەیتەوە:
– کڕین و فرۆشتنی کاڵاکان
– پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری
– ئۆفەری دوکان و بازاڕ
– ریکلامی کۆمپانیا بچووکە خۆماڵییەکان
– ئاگانامەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
– چالاکی و دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگا
تەنیا بە سێ هەنگاو ریکلامەکەت بە بەلاش بڵاو بکەوە
1. ئاپی 964 لە ئاندرۆید یا IOS دابەزێنە
2. بە ژمارەیەک کە واتساپی لەسەر بێت خۆت تۆمار بکە
3. ریکلامەکەت دروست بکە و وردەکاری بنووسە و یەکسەر بڵاوی بکەوە
رۆژانە لە رێی تۆڕی 964ەوە ریکلامەکەت دەگاتە هەزاران کەس
جاچی ماوە؟ هەموو شت لە یەک شوێنە، هەواڵی راست و دروست، خزمەتگوزاری پێویست، ریکلامی خۆڕایی
ببن بە بەشێک لە 964 بازاڕ
هەوڵێک بۆ پاڵپشتی خاوەنکارە خۆماڵییەکان