رۆناڵدۆ ئاواتی منداڵێكی سوریایی هێنایه‌دی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاواتی ئه‌و منداڵه‌ی هێنایه‌دی، كه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردووی سووریا رزگار كرا و له ریاز پێشوازی لێ‌كرد.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه میدیاكانی سعوودیه بڵاویان كرده‌وه، رۆناڵدۆ پێشوازی له منداڵه سوریاییه‌كه كرد، كه رزگاربووی بوومه‌له‌رزه‌یه و ئاواتی خۆی بۆ بینینی رۆناڵدۆ ده‌ربڕیبوو.
منداڵه‌كه به رۆناڵدۆی وت، خۆشم ده‌وێ و دواتر باوه‌شی پێداكرد، رۆناڵدۆش به هه‌مان شێوه خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی.