سلێمانی

پیاوێكی تەنیا لە ماڵەكەی خنكا و گیانی لەدەست دا

964+

دیلان محەمەدجەزا

پیاوێكی بەتەمەن لە سلێمانی بە تەنیا لە ماڵێكدا ژیاوە و بەهۆی ئاگرەوە، ئەمشەو گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو یەكشەممە 30.11.2025 لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە ماڵێكی گەڕەكی عەلی كەمال، پیاوێكی بەتەمەن، كە بە تەنیا لە ماڵەكە ژیاوە، بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكە خنكاوە و گیانی سپاردووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، تیمەكانیان توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، تەرمی پیاوەكەش بگوازنەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.

وتیشی، هێشتا نازانین تەمەنی ئەو پیاوە چەند بووە و هۆكاری ئاگرەكەش چی بووە و لە لێكۆڵینەوەدان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ناو شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئاگریگرت

لە ناو شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئاگریگرت