"دوو ملیۆن دینار زیانمان پێگەیشتووە"

تیمەکانی لابردنی زیادەڕەویی لە شارەوانی سلێمانی چەند کەپرێکیان رووخاند

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

تیمەکانی لابردنی زیادەڕەویی لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کەپری چەند کاسبکارێکیان لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد رووخاند و کاسبکارەکانیش دەڵێن، زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

مازیار زرنگ کە کەپرێکی میوە فرۆشتنی هەبووە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “بەیانی زوو لە عەلوەکە هاتمەوە خەریکبووم شوێنەکە بکەمەوە، بە شۆفڵەوە هاتن، هەرچەند هەوڵماندا و پاڕاینەوە، بەقسەیان نەکردین، شۆفڵیان لە کەپرەکانماندا و هەر هەموویان رووخاند”.

ئەلەند فەریدونـیش گەنجێکی دیکەیە و دەڵێت، “بە کەپر و رسقەکەوە، دوو ملیۆن دینار زیانمان پێگەیشتووە کە هەمووییمان بە قەرز و قۆڵە پێکەوەناوە”.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە بەشی زیادەڕەویی لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەوان دەڵێن، پێشتر چەند جارێک ئەو کاسبکارانەیان ئاگادار کردووەتەوە کە کەپرەکانیان لاببەن و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن، لەسەر شۆستە و شەقامەکان بەو شێوەیە سەوزە و میوە بفرۆشن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شارەوانیی سلێمانی زیادەڕۆییەکانی حەوت ناوچە لادەبات

شارەوانیی سلێمانی زیادەڕۆییەکانی حەوت ناوچە لادەبات

شارەوانی خورماتوو ژمارەیەک کەپری کاسبکارانی لە دەرواز...

شارەوانی خورماتوو ژمارەیەک کەپری کاسبکارانی لە دەروازەی شار رووخاند