حکومەت زیاتر لە 500 هەزار دینار پاڵپشتى حاجیان دەکات

 زیاتر لەوەى لێیان وەرگیراوە بۆیان خەرج دەکرێت> وردەکارى خەرجى حاجیانى هەرێم

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى 7 ملیۆن و 100 هەزار دینار لە حاجیانى هەرێم وەردەگیرێت، بەڵام تێچووى حەج 7 ملیۆن و 673 هەزار دینار لەسەر هەرێمى کوردستان دەکەوێت.

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، وردەکارى تێچووى حەجى حاجیانى هەرێمى بۆ ساڵى 2026 بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

یەکەم: هەر حاجییەکى هەرێم 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارى لێوەرگیراوە.

دووەم: لەو بڕە پارەیە، بڕی 4 ملیۆن 369 هەزار دینارى دەدرێت بە عێراق و حەج و عومرەى عێراقى.

لە کاتێکدا عێراق 61.5%ی گشتی خەرجییەکانی دابین کردووە، هەرێمی کوردستان 28.5%ی دابین کردووە.

سێیەم: واتا، رێژەى 61.5%ـى دەدرێت بە عێراق و 28.5%ـى لە بەردەستى هەرێم دەمێنێتەوە بۆ هەموو خەرجییەکانى مەککە.

وردەکارى ئەو پارەیەى لەلایەن عێراقەوە خەرج دەکرێت:

 زیاتر لەوەى لێیان وەرگیراوە بۆیان خەرج دەکرێت> وردەکارى خەرجى حاجیانى هەرێم

بەپێى روونکردنەوەکە، ئەو پارەیەى لاى حکومەتى هەرێم دەمێنێتەوە بۆ هەر حاجییەک بڕەکەى بریتییە لە 2 ملیۆن و 730 هەزار و 800 دینار، بەڵام پێویستى بە بڕى 3 ملیۆن و 304 هەزار و 500 دینارە بۆ دابینکردنى خەرجییەکان لە شارى مەککە، واتا هەر حاجییەکە بڕى 7 ملیۆن و 100 هەزارى لێوەرگیراوە، بەڵام هەر حاجییەک 7 ملیۆن و 673 هەزار و 700 لەسەر هەرێم دەکەوێت.

وردەکاریی ئەو پارەیەى هەرێم خەرجى دەکات:

 زیاتر لەوەى لێیان وەرگیراوە بۆیان خەرج دەکرێت> وردەکارى خەرجى حاجیانى هەرێم

بەمشێوەیە حکومەتى هەرێم 572 هەزار و 700 دینار، پاڵپشتى هەر حاجییەک دەکات.

جگلە لەوە، نزیکەى 215 کەس جگە لە هاوڵاتیان لە پرۆسەى حەج بەشدار دەبن بەم شێوەیە

40 فەرمانبەری کارگێڕی

111 حەملەدار

3  موفتی

22مرشیدی ئایینی

22دکتۆر و ستافی پزیشکی

4 چیشتخانە و نانەوا

3نوێنەر