"بۆ سەر دەروونی قوتابی خراپە"

تێكه‌ڵکردنى وانه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی سنووری هەولێر قه‌ده‌غه‌ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە پارێزگای هەولێر تێکەڵکردنی وانە لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا و هەر مامۆستایەک پێچەوانە مامەڵە بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

پەروەردەی ناوەندی هەولێر نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بە نووسراوی دڵنیایی جۆری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی هەولێر دەکات کە تیایدا گشت قوتابخابەکان ئاگادار کراونەتەوە  بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە  دوو وانە لێکبدرێت واتا (دمج) بکرێت، چونکە دەڵێت “ئەمە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر دەروونی قوتابیان و پێچەوانەی رێنماییەکانە”.

هۆشداریش دەدات کە لە هەر ناوەندێکی خوێندن  ئەمە ببیندرێت بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەرپرسیارە بەرامبەر بە یاسا.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات ...

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن

"داوا ده‌كه‌م قوتابیان و خوێندكارانى سلێمانى ئه‌مساڵ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ تۆمار بكه‌ن"