قایمقام: سوپاس بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنتان
له هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا دوو مۆلیده نه‌بێت ئه‌وانه‌ى دیكه وه‌كار كه‌وتووه‌نه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ته‌واوى مۆلیده‌كانى شار كه‌وتووه‌نه‌ته‌وه كار ته‌نیا دووانیان نه‌بیت، به پێویستیشی زانیوه سوپاسی هه‌موولایه‌ك بكات بۆ كاركردنه‌وه‌ى مۆلیده‌كان.
رووداوه‌كه‌ى كێڵگه‌ى كۆڕمۆر كه دوو شه‌و پێش ئێستا روویدا، به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بێ كاره‌با كرد و له‌به‌شێكیان داوا له مۆلیده‌كان كرا ده‌ست به‌كاربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له گرفتى بێ كاره‌بایی نه‌جاتیان بێت.
قایمقامییه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لەپای بەدەمەوەهاتنیان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان، بە پێویستیان زانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی هەریەک لە دادگا، پۆلیس، ئاسایش، کارەبا و لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی و سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان بکات بۆ بەدەمەوەهاتنی داواکاری و بڕیارەکانی قایمقامیەت و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە.
ده‌شڵێت، ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە تەنیا دوو مۆلیدە کارناکەن ئەوانیش بەبۆنەی کێشەی تەکنیکیەوەیە.