تاکسی پێ بووە
شۆفێرێک وەرگەڕا و لە ناو پرۆژەیەکی ئاو گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 28.11.2025، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تاکسی لەسەر رێگەی کەرکوک بۆ ناحیەی رەشاد وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.
شۆفێرەکە کەوتووەتە ناو پرۆژەیەکی ئاوی ناحیەکە.
عەبدولباری ناجی کارمەندی بەرگری شارستانی ناحیەی رەشاد بە 964ـی وت، ئاگادارکراینەوە لە کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی بۆ ناو پرۆژەی ئاوی ناحیەکە، دەست بەجێ تیمەکانمان گەیشتینە سەر پرۆژەکە و ئۆتۆمبێلەکە و تەرمی شۆفێری ناو ئۆتۆمبێلەکەمان دەرهێنا.
دەرکەوتووە شۆفێرەکە تەمەنی 43 ساڵە و خەڵکی قەزای حەویجەیە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە گیانی لە دەستداوە، تەرمی شۆفێرەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە لە رەشاد و دواتر گوازراوەتەوە پزیشکی داد.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا