سەرقاڵی یاریكردن و شەوچەرەن

بێ كارەبایی خێزانەكانی لەدەوری یەك كۆكردەوە

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتیمانیی و نەمانی شەحنی مۆبایلەكانەوە، بەشێكی خێزانەكان بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان لەماڵەوە بەدیار مۆم و چراكانیان سەرقاڵی یاریكردن و خواردنی شەوچەرەن.

بێ كارەباییەكە خەڵكی گەڕاندەوە ساڵانی نەوەدەكان و بەشێكی خێزانەكان بەیادگاری ئەو سەروەختەوە شەوەكەیان بەڕێكرد، پەیامنێری 964 ئەمشەو بە مەیدانی سەردانی چەند ماڵێكی سلێمانی كردووە، زۆربەی ماڵەكان بەدیار چرا و مۆم فانۆسەكانیانەوە، كۆبونەتەوە و كاتەكانی شەوەكەیان بە یاریكردنی ئۆنۆ و كۆنكان و دۆمینەوە، بەدەم خواردنی شەوچەرەوە و گێڕانەوەی بەسەرهاتەكانەوە بەسەربرد.

نەمانی شەحنی مۆبایل و كوژانەوەی ئامێرەكانی ئینتەرنێت و دەستبەربوونی خەڵكی لێیان، بەناچاری خێزانەكانی لەدەوری یەك كۆكردەوە و ساتێكی جیاوازیشی بە كۆبونەوەكان بەخشیووە.

هەرچی ماڵە، لەچاوەڕوانی كارەبایی نیشتیمانیدان و كە لەدوێنێوە بەهۆی هێرشەكانی كۆرمۆرەوە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان كارەبایان بڕاوە و لە 24 كاتژمێردا بەنۆرەو تەنیا 5 كاتژمێر كارەبا بەماڵان دەدرێت

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

کارێزان و باداواو هەڤاڵان و بەحرەکەو سێبەردان کارەبای...

کارێزان و باداواو هەڤاڵان و بەحرەکەو سێبەردان کارەبایان گەڕایەوە