بێ کارەبایی ئاوهایە
ئەمشەو پارکی سامی عەبدولرەحمان قەرەباڵغترە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هەرچەند کەشەکە ساردە بەڵام ئەمشەو لەچاو شەوەکانی دیکە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر قەرەباڵغە، بەشێک لە خەڵکەکە دەڵێن لەبەر بێ کارەبایی ماڵیان جێ هێشتووەو هاتوون لەوێ پیاسە دەکەن.
لە دوێنێ شەوەوە حاڵی کارەبا لەقە، هۆکارەکەش هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕە کە سەرچاوەی یەکەمی دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبایە، شەحنی مۆبایل و کەرەستە پێویستەکان هەر ئەوەندە بەرگەی گرت و خەڵک وردە وردە بۆ چارەی دیکە دەگەڕێن.
هیدایەت تەحسین پیاوێکە لە پارکەکە پیاسەی دەکرد، کاتێک لێمان پرسی چۆنە لە دەرێی، وتی ”بەهۆی بێ کارەباییەوە ماڵمان جێهێشتووە”.
هیدایەت دەڵێ تازە فێری کارەبای 24 سەعاتی بووین ئیتر ئۆقرە ناگرین.