لە سۆران

دایكێک منداڵی نەدەبوو، خوا چوار منداڵی پێ بەخشی

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، دایکێکی تەمەن 28 ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی منداڵ بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤ منداڵ.

منداڵەکان، سێ کوڕ و یەک کچ بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025، نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە رێگەی سروشتی لەدایکبوون ئەمەش، بە فەزلی خوا دوای سەردانیکردن و وەرگرتنی چارەسەری نەزۆکی لەلایەن دکتۆرە رازيه تۆفیق، پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان.

نەخؤشخانەکە دەڵێت، جێی باسە منداڵەکان لە پێش وادەیی خۆیان لەدایکبوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، ئەمەش ناوی ئەو تیمەیە کە ئاگاداری دایک منداڵەکە و پڕۆسەی لە دایکبوون بوون.

تیمی لەدایکبوونی سروشتی بریتی بوون لە:
د.رازيه توفيق/پزشکی پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبون
د.دڵسوز محەمەد ساڵح /پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافرەتان ومنداڵبون
د.رۆژین عەلى خدر/پزشکی نیشتەجی خولاو
دەوڵەت قادر/ پەرستاری مامان
فەریبا مستەفا /پەرستاری مامان

دووانەیەک بە جەستەیەکی نوساو و یەک دڵەوە لەدایک بوون

دووانەیەک بە جەستەیەکی نوساو و یەک دڵەوە لەدایک بوون

شێرێک لە باخچەی ئاژەڵان پەلاماری منداڵێكی دا

شێرێک لە باخچەی ئاژەڵان پەلاماری منداڵێكی دا

200 مۆلیده‌ داواى پاره‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن و منداڵێ...

200 مۆلیده‌ داواى پاره‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن و منداڵێکیش له‌به‌ر ده‌ستى پڵنگه‌كه‌ رزگارى بوو