داواكاری لەسەرە
لە مارکێتە ئەمریکییەکە خواست لەسەر ماستی مەڕە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ماستی مەڕی كوردی داواكاری لەسەرە، ئەمرۆ چوارشەممە 26.11.2025 لە مەراسیمێک دا ماركێتی “باسكێت براند” كرایەوە و كونسوڵی ئەمریكا و میوان و پارێزگاری شار لەوێ بوون.
کونسوڵی ئەمریکا بە شەپقەوە بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مارکێتە ئەمریکییەکە کرد بەناوی “ئەمەریکان باسکێت” لە شەقامی گوڵان لە هەولێر.
دڵشاد دنحا ساكا خاوەنی ماركێت بۆ 964 وتی، بیرۆكەی كردنەوەی ئەو ماركێتە بۆ خزمەتی شارەكە و هاولاتی ئەمریكی و كورد بوو كە چیتر لەرێگەی كەسانی ترەوە كەل و پەل داوا نەكەن لەداهاتووش دەچینە سلێمانی، دهۆك و بەغدا.
لە ئەمریکان باسکێت، %80 ئایتمەكان ئەمریكیە و بەشەكەی تری بەرهەمە خۆماڵییە كوردییەكانە ماستی مەڕی كوردی خواستێكی تایبەتی هەیە، ماركێتی باسكیت دەكەوێتە سەر شەقامی 40 مەتری هەولێر، بەدیاریكراوی بەرامبەر دریم ستی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا