پشتڕاستکرایەوە
منداڵەکەى هەولێر؛ پڵنگ پەلاماری دابوو نەک شێر
964+
رێباز خدر- هەولێر
ئەو منداڵەى لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر لەلایەن ئاژەڵێکەوە پەلاماردرا و بە سەختى بریندار بوو، ئێستا تەندروستى باشە و دەریشکەوت کە پڵنگ پەلاماى داوە نەک شێر.
ئێوارەى دوێنێ، لە باخچەیەکى ئاژەڵانى هەولێر، پڵنگێک پەرمارى منداڵێکى تەمەن 10 ساڵانى جاوە و بەسەختى قۆڵى بریندار کردووە.
نەخۆشخانەى رزگارى هەولێر کە ئەمڕۆ نەشتەرگەریان بۆ منداڵەکە ئەنجامدا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە شێر پەلامارى منداڵەکەى داوە، بەڵام دواى بەدواداچوونەکانى 964، دەرکەوت پڵنگ پەلامارى منداڵەکەى داوە.
یوسف ئەحمەد، مامى ئەو منداڵەى پڵنگ پەلامارى داوە بە 964ـى وت،”تەندروستى زۆر باشە و مەترسى لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر درەنگ گەیەندرابا بە نەخۆشخانە مەترسى بڕینەوە لەسەر دەستى دروست دەبوو”.
جەختیشى کردەوە کە هیچ سکاڵایەکیان نییە و کارمەند و خاوەنى باخچەکەش زوو بە فریاى منداڵەکەیان کەوتوون و ئەوەى پێویست بێت بۆیان کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح