وتەبێژی حەج و عومرە بۆ 964:

“ماوەیی راییكردنی مامەڵەی حاجییان هەفتەیەک درێژكرایەوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی حەج و عومرە رایگەیاند لەپێناو بەرژەوەندی و خزمەتی زیاتری ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، بڕیاریان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی راییکردنی مامەڵەکانیان و تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەک، ئەمەش لەپێناو هاوکاریی زیاتر بەو کەسانەی، کە دواکەوتوون لە راییکردنی مامەڵەکانیان.

كاروان ستوونی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.11.2025 بە 964ی وت، ئەوانەی لە راییكردنی مامەڵەكانیان دواكەوتوون، با لە ماوەی هەفتەیی داهاتوودا مامەڵەکانیان رایی بکەن، تا مافی گەشتکردنیان بۆ فەریزەی حەج نەفەوتێ.

وتیشی، بڕیاروابوو سبەی پێنجشەممە 27.11.2025 دوا وادەی راییکردنی مامەڵەکان بێت، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی د. پشتیوان سادق ماوەکەی درێژکرایەوە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 4.12.2025

وتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، نووسینگەکانی حەج و عومرە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی مامەڵەی حاجیان رایی دەکەن تا کاتژمێر چواری ئێوارە.

لیستى ناوى ئەو کەسانەى بە تیروپشک ناویان بۆ حەج دەرچوو

لیستى ناوى ئەو کەسانەى بە تیروپشک ناویان بۆ حەج دەرچوو