مانگی رابردوو

هەرێم و عێراق 111 ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردوو “مانگی 10” ئاشکراکرد، کە حەوت ملیار دۆلار بووە، و هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی داوە بە سۆمۆ و هەناردە کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە.

کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراو نزیکەی 111 ملیۆن بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی حەوت ملیار و 30 ملیۆن دۆلار بووە، وە بەگوێرەی ئامارەکە، لەو بڕەدا پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بووە، کە لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە کراوە.

وەزارەتەکە دەڵێ، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کێڵگەکانی بەسرە، بەندەری جەیهان و دەروازەی ئەردەنەوە ئەنجام دراوە.

سەر لەبەیانی رۆژی شەممە 27.9.2025، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆری نەوتی هەرێم – جەیهان و جارێکی تر رەوانەی بازاڕی جیهانیی کرایەوە.

بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین