هەولێر

رەشنووسی “رێساكانی ئاكار” بۆ رۆژنامەنووسان و میدیا ئامادە دەكرێت

964+

عەبدولعەزیز خالند

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری لەگەڵ یوئێن دی پی و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە وۆرك شۆپێكدا بە ئامادەبوونی میدیا، هەنگاوەكانی ئامادەكردنی رەشنووسی رێساكانی ئاكار بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكان دەستپێكرد، كە هەوڵێكە بۆ رەخساندنی بواری زیاتر بۆ رۆژنامەنووسان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە دامەزراوەكان و فەرمانگەكان و ئەوانیش پابەندی كۆمەڵێك ئاكاری ئەخلاقی و مەدەنی بن.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025 بۆ 964 لە بارەی پڕۆژەكە قسەی كرد، “رەشنووسێك ئامادەكراوە كە كۆمەڵێك بنەما و ئەخلاقی تێدایە و بە ستاندارێكی جیهانی نووسراوە، دەخرێتە بەردەستی میدیا و رۆژنامەنووسان، بە مەبەستی ئامادەكردنی داڕشتنێكی كۆتایی و دواتر دووبارە دەخرێتەوە بەر دەستی میدیاكان و هەموو بەیەكەوە وێنە گەورە ئامادە بكەین، دواتر هەوڵ دەدەین بە شێوەی رێنمایی بڵاویبكەینەوە یان ببرێتە پەرلەمان و گفتوگۆ بكرێت.

وتیشی، رێساكانی ئاكار كۆمەڵێك پابەندییە بۆ رۆژنامەنووس یان كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەوەی ئارەزوومەندانە پێوەی پابەند بێت، چونكە بازنەی ئەخلاق لە بازنەی یاسا فراوانترە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

له‌ هه‌رێمى كوردستان هێڵی گەرمی دەستپاکی راگەیەندرا

له‌ هه‌رێمى كوردستان هێڵی گەرمی دەستپاکی راگەیەندرا