نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
63 دۆلار و شتێکە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
ماوەیەکى زۆرە نرخى نەوت لە ئاستێکى نزمدایە و بەرز نابێتەوە، بۆ ئەمڕۆش هەر لەدەورووبەرى 63 دەخولێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 0.58 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بەڕێژی 0.29٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە 58 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمیش بەڕێژەی 0.24٪ دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو، دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، زیادبوونی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆگای بەرهەمە پاڵاوتەکان ئاشكرا كرد، ئەوەش وای كرد نرخی نەوت سەربەرەوخوار بێتەوە.