وەستایەک كێشەی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان دەخاتەڕوو
“ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان تەرهیم قبوڵ ناكەن”
964+
عەبدولعەزیز خالند
فیتەرێكی هەولێر كێشەی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان دەخاتەڕوو، باسی ئەوەش دەكات ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نابێت تەرهیم بكرێن و ناشبێت بەبێ بەنزین لێبخوڕین.
هاوڕێ حەسەن ئەو فیتەرەیە، كە ئەمڕۆ بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، ئۆتۆمبێلە سفرەكان بەبێ كێشە دێنە كوردستان، بەڵام لە كوردستان 95%ی لە لایەن خاوەنەكانیانەوە دەستكاری دەكەن و شارەزاییان لێی نییە.
لە رۆژانی رابردوودا ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە و كەسێك باس لە كێشەی چەند ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی دەكات، بەڵام فیتەرەكەی خۆمان دەڵێت، “ڤیدیۆیەكە بە هەڵە لێكدراوەتەوە و شتەكان بەم شێوەیە نییە”.
ئەو دەڵێت، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان تەرهیم قبوڵ ناكەن و نابێ چەتاڵیش بكرێن، هەروەها نابێت بەبێ بەنزین لێبخوڕێن.
دەشڵێت، دەستكاری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بكەی تێكدەچێت و سیستمەكەیان سادەیە و جیاوازە.
ئەو كێشانەی لە ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەن، لە كۆمپانیاكانەوە نییە و ئەگەر كێشەیان هەبێ، ئەوانەی هاوردەی كوردستانی دەكەن چۆن دەیكڕن.
دەشڵێت، جار هەیە مشكێك چووەتە ناو مەكینەی ئۆتۆمبێلەكان و وایەرێكی پچڕاندووە، ئەمەش كێشە دروست دەكات و پەیوەندی بە كۆمپانیاوە نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا