لە دەڤەری گەرمیان

لە چوار رووداوی هاتوچۆ سیانیان ماتۆڕ بووە

964+
هونەر فارس – گەرمیان

تەنیا ئەمڕۆ هەینی لە گەرمیان چوار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، سیانیان لەگەڵ ماتۆڕسکیل بووە و یەکێک لە سایەق ماتۆڕەکانیش گیانی لەدەستداوە.

لە کۆی هەر چوار رووداوەکە چوار کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەد فەرەج محەمەدە و تەمەنی 18ساڵە.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لە نێوان نیسان پاترۆڵ و ماتۆڕێکی دووتایەدا روویداوە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.