لە شەقامێکى هەولێر

 خێرایى رێگەپێدراو لە 60 کیلۆمەتر بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمیرێک بەرز کرایەوە

964+

وریا فەتاح

خێرایى رێگەپێدراوى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل لە رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک، لە 60 کیلۆمەترەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە.

هاتوچۆى هەولێر، ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە خێرایی رێگا پێدارو لە رێگای هەولێر کەرکوک لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەترى، لە 60 کیلۆمەترەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزکرایەوە.

بڕیارەکە لە کاتژمێر 6:00ـى ئەمڕۆ ئێوارەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، 20ـى ئەم مانگە هەمان بڕیار بۆ شەقامى جوتسایدى لاوان درا و خێراییەکەى لە 60 کیلۆمەترەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەرزکرایەوە.

خێرایى لە جوتسایدى لاوان لە 60ـەوە کرا بە 80 کیلۆمەتر لە ...

خێرایى لە جوتسایدى لاوان لە 60ـەوە کرا بە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک