"سەری عەزیەتی پێگەیشتووە"
نووسەر و هاوڕێکانی شێرزاد حەسەن چوونەتە بەردەم نەخۆشخانەی شار
964+
دیلان محەمەد _ سلێمانی
نووسەر و هاوڕێکانی شێرزاد حەسەن چوونەتە بەردەم نەخۆشخانەی شار و چاوەڕێی ئەنجامە پزیشکییەکان دەکەن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گەڕەکى عەقارى شارى سلێمانى، نوسەر و رۆماننوسى کورد شێرزاد حەسەن، تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و دواتر رەوانەى نەخۆشخانەى شار کرا.
رێبین هەردی نووسەر لەبەردەم نەخۆشخانەکە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “شکور باشە و قسە دەکات، کەمێک سەری عەزیەتی پێگەیشتووە، خەڵک دەناسێتەوە بەڵام کەمێک لەبیرچوونەوەی هەبوو”.
مامۆستای زانکۆ، عەزیز رەئوفـیش دەڵێت، “مێشکی کەمێک تووشی خوێنبەربوون بووە و بەقسەی پزیشکەکانیش، کاتی دەوێ بۆ ئەوەی، بەرەو باشی بڕوا”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری