موژدەی نوخشە ناسیح لە یادی هەڵەبجەدا؛
کولێجی پزیشکی لە هەڵەبجە کرایەوە و ناوی خوێندکارەکانی دەرچوو
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
کولێجی پزیشکی لە هەڵەبجە کرایەوە و ناوی خوێندکارەکانی ئەو کۆلێجە گەڕایەوە، پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەی وەک موژدەیەک بە 964 راگەیاند.
ئەمڕۆ یادی 156 ساڵەی بەقەزابوونی هەڵەبجەیە و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەش خۆی رازاندووەتەوە و لەناو یادەکە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “کاتی ئەوە هاتووە و ئەرکمانە خزمەتی تاک بەتاکی خەڵکی هەڵەبجە بکەین، پڕۆژەی جوان بهێنینیە ناو شارەکە و یادەکانیش بەرز رابگرین”.
“وک حکومەتی هەرێم و ئیدارەی پارێزگا و زانکۆی هەڵەبجە دەمێکە هەوڵی ئەوەمان داوە کە کولێجی پزیشکی بکرێتەوە، کۆلێجەکە کرایەوە و ئەمڕۆ ناوی خوێندکارەکانی دەرچووە، ئەمەش وەک موژدەیەک رادەگەیەنین”، نوخشە ناسیح وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری