رەوانەى نەخۆشخانە کرا

شێرزاد حەسەن تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو

9ـ64+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، نوسەر و رۆمانوسى کورد، شێرزاد حەسەن، تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و رەوانەى نەخۆشخانەکراوە.

سامان نادر، بەرپرسى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى، بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، لە گەڕەکى عەقارى شارى سلێمانى، ئۆتۆمبیلێک لە شێرزاد حەسەنى داوە و دواتر رەوانەى نەخۆشخانە کراوە”.

وەک ئەوەى شامان نادر باسى کرد، رووداوەکە سەرەتایە و دواتر زانیارى لەبارەوە دەخرێتەڕوو، بەڵام ئەوەى هەیە زەبر بەر سەرى کەوتووە.

شێرزاد حەسەن، لە دایکبووى سەرەتاى پەنجاکانى گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێرە و خاوەنى دەیان رۆمان و چیرۆک و شانۆنامە و دەیان بابەتى وەرگێرانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رۆماننووسە کوردەکە چووە خاکی ئوسترالیاوە

رۆماننووسە کوردەکە چووە خاکی ئوسترالیاوە