کەشوهەوا

دیسان باسی باران نییە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆش هاواڵی باران لە کەشناسییەوە سەوز نەبوو، پلەکانی گەرماش جێگرن و بەڵام سبەینێ تا دوو پەلەیەک نزم دەبەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت سبەینێش لە بەشێک لە ناوچەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

ئانەژە بەوەشکراوە، سبەی دوو پەلەیەک پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دێتە خوارەوە و نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.11.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور.
خێرایى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 10 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی