"گرانترین داری فێستیڤاڵەکەیە"
لە فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار دارێکی قاوە نمایش کراوە بایی یەک ملیۆن دینارە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار بەردەوامە و گوڵفڕۆشێکیش دارێکی قاوەی بردووەتە فێستیڤاڵەکە و دەڵێت، گرانترین داری فێستیڤاڵەکەیە و بایی یەک ملیۆن دینارە.
عەلی عەداڵەت قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەندێک گوڵ و درەختی جۆراوجۆرم هێناوە و گرانترین داری فێستیڤاڵەکەش ئەم دارەیە، کە بە داری قاوە ناسراوە و بایی یەک ملیۆن دارە”.
“دارەکە چنراوە و لە دەرەوەی وڵات هاوردە کراوە، گەڵاکەیشی رەشە، بۆیە ئەوەندە گرانە، هەیە گەڵاکەی سەوز و 200 دۆلار هەرزانترە”، عەلی عەداڵەت وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گوڵێکی سووری زۆر جوان دەگرێت و لە هاویناندا پێش هەموو درەختەکان گوڵ دەگرێت.
فستیڤاڵی بازاڕی کەلار بەبەشداری 200 خاوەنکار و کاسبکاری گەرمیان و دەرەوەی گەرمیان لە رۆژی 20.11.2025ـەوە کراوەتەوە و ئەمڕۆ کۆتا رۆژیەتی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری