شۆفێران ئاگادار بن

ئەمڕۆ رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – هەورامان دادەخرێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – هەورامان دادەخرێت، هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەو دەڤەرە ئاگادار بن.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.11.2025 یادی 156 ساڵەی بەقەزابوونی هەڵەبجەیە و بەو بۆنەیەوە راکردنێکی ماوەدرێژ ئەنجام دەدرێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 11، شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە بۆ هەورامان لەباخی خاتوو هەنار بۆ بەردەم نەحۆشخانەی منداڵان، بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت.

داوایشی لە شۆفێران کردووە، لەو سەعاتەدا دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی مەراسیمەکە بەباشی بەڕێوەبچێت.

داوادەکرێت لە رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە کامێرای خاڵ بۆ خ...

داوادەکرێت لە رێگای سەیدسادق - هەڵەبجە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابنرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کر...

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کردەوە