وەزارەتی دارایی راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

لە دوای سەری ساڵەوە موچە بە کاش دابەش ناکرێت

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی خوێندنەوەی نادروست بۆ ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کرا، وەزارەتی دارایی سەبارەت بە پڕۆسەی بەبانکیکردنی موچە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من'” و رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ دیاریکردنی دوا مۆڵەتی کردنەوەی هەژماری بانکی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بە پێی رێکەوتنی هەردوولا و بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی لە دوای سەری ساڵەوە بە هیچ شێوەیەک موچە بە کاش دابەش ناکرێت و سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی کارتی بانکیەوە موچە وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی رێککەوتن و بڕیارەکانی بەغدا، کۆتایی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی، لەدوای سەری ساڵ، موچە تەنها لە رێی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە خەرج دەکرێت.

بو کورتی وەزارەتی دارایی دەڵێت،  هەر کەسێک بەشدار نەبێت، مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.